گۆڤارەکان
ئەم لیستی پشکنینە ئامرازێکە کە یارمەتیت دەدات بۆ دۆزینەوەی ئەو شتانەی کە پێویستە بیزانیت لە کاتی هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئایا بڵاوکەرەوەیەک گونجاوە بۆ توێژینەوەکەت یان نا
چۆن دڵنیا دەبیت لەوەی ئەو گۆڤارەی ڕەچاوی دەکەیت گونجاوە بۆ توێژینەوەکەت؟
ئایا توێژینەوەکەت پێشکەش بە گۆڤارێکی متمانەپێکراو دەکەیت؟
ئایا ئەمە گۆڤارە دروستەکەیە بۆ توێژینەوەکەت؟
- توێژینەوەی زیاتر لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەکرێتەوە
- هەفتانە بڵاوکەرەوەی نوێ دەستبەکاردەبن
- زۆرێک لە توێژەران نیگەرانییان هەیە سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی تاڵانکاری
- دۆزینەوەی ڕێنمایی نوێ دەکرێت دژوار بێت لە کاتی هەڵبژاردنی شوێنی بڵاوکردنەوە
ئەم لیستە وەک سەرچاوە بەکاربهێنە بۆ گۆڤارە هەڵبژێردراوەکەت بۆ پشکنینی ئەوەی متمانەپێکراوە یان نا
ئایا تۆ یان هاوپیشەکانت ئاشنای گۆڤارەکەن؟
- ئایا پێشتر هیچ ئارتیکڵێکت لە گۆڤارەکەدا خوێندووەتەوە؟
- ئایا دۆزینەوەی نوێترین توێژینەوەکانی ناو گۆڤارەکە ئاسانە؟
- ناوی گۆڤارەکە: ناوەکە تایبەتە؛ وەک گۆڤارێکی تر نییە یان ئاسان تێکەڵ ناکرێت لەگەڵ گۆڤارێکی تر
- ئایا دەتوانیت زانیاری دەربارەی گۆڤارەکە لە پۆرتاڵی دا بزانیت؟
(ISSN) - ئایا دەستکاریکەرە ئەکادیمیەکان پێشینەی سەلمێندراویان هەیە لە بوارەکەی تۆدا؟
ئایا دەتوانیت بە ئاسانی بڵاوکەرەوەکە بدۆزیتەوە و پەیوەندی پێوە بکەیت؟
- ئایا ناوی بڵاوکەرەوەکە بە ڕوونی لە ماڵپەڕی گۆڤارەکەدا نیشان دراوە؟
- ئایا دەتوانیت لە ڕێگەی تەلەفۆن و ئیمەیڵ و پۆستەوە پەیوەندی بە بڵاوکەرەوەکە بکەیت؟
ئایا گۆڤارەکە بەڕوونی ئاماژە بە جۆری پێداچوونەوە ئەکادیمییەکە دەکات کە بەکاری دەهێنێت؟
(Peer-Review)
ئایا ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئایا پرۆسەکە پێداچوونەوەکارانی سەربەخۆ/دەرەکی لەخۆدەگرێت، چەند پێداچوونەوەکار بۆ هەر توێژینەوەیەک؟
- ئایا بڵاوکەرەوە پێداچوونەوە لەلایەن دەستەیەکی سەرنوسەری پسپۆڕەوە پێشکەش دەکات یان لەلایەن توێژەرانی بواری بابەتەکەتەوە؟
- گۆڤارەکە دڵنیایی بە پەسەندکردن یان کاتی زۆر کورتی پێداچوونەوەی ئەکادیمی نادات
ئایا ئارتیکڵەکان لە خزمەتگوزارییە تایبەتەکاندا پێرستکراون و/یان ئەرشیفکراون؟
- ئایا کارەکەت لە بنکەدراوەیەکی (داتابەیسێکی) ئاسان دۆزراوەدا پێرست/ئەرشیف دەکرێت؟
- ئایا بڵاوکەرەوە دڵنیایی لە ئەرشیفکردنی درێژخایەن و پاراستنی بڵاوکراوە دیجیتاڵییەکان دەدات؟
- ئایا بڵاوکەرەوە دڵنیایی لە ئەرشیفکردنی درێژخایەن و پاراستنی بڵاوکراوە دیجیتاڵییەکان دەدات؟
ئایا ڕوونە چ کرێیەک وەردەگیرێت؟
- ئایا ماڵپەڕی گۆڤارەکە ڕوونیدەکاتەوە کە ئەم کرێیانە بۆ چین و کەی وەردەگیرێن؟
- ئایا بڵاوکەرەوە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن پشتگیری داراییان دەکرێت؟
- ئایا ئاماژە بە جۆری دراو و بڕی هەر کرێیەک دەکەن؟
- ئایا ماڵپەڕی بڵاوکەرەوە ڕوونکردنەوە دەدات کە چاوپۆشیکردن لە کرێیەکان بەردەستە یان نا؟
ئایا ڕێنمایی بۆ نووسەران لەسەر ماڵپەڕی بڵاوکەرەوە دابین کراوە؟
- بۆ گۆڤارە دەستڕاگەیشتنە کراوەکان، ئایا بڵاوکەرەوە سیاسەتی ڕوونی مۆڵەتی هەیە؟ ئایا مۆڵەتی پەسەندکراو هەیە؟ ئایا بارودۆخی تایبەتیان هەیە بەپێی پێداویستییەکانی نووسەر؟ ئایا وردەکاریەکانی مۆڵەت لە هەموو بڵاوکراوەکاندا دراوە؟
(Open Access) - ئایا بڵاوکەرەوە ڕێگەت پێدەدات مافی خاوەنداریەتی کارەکەت هەڵبگریت؟ ئایا دەتوانیت کارەکانت لە ڕێگەی بۆ نموونە کۆگایەکی دامەزراوەییەوە هاوبەشی پێبکەیت و لە ژێر چ مەرجێکدا؟
- ئایا بڵاوکەرەوە سیاسەتی ڕوونی هەیە سەبارەت بە ئەگەری هەبوونی بەرژەوەندی نێوان نووسەران و دەستکاریکەران و پێداچوونەوەکاران؟
- ئایا دەتوانیت بزانیت کە توێژینەوەکەت بە چ جۆرێک بەردەست دەبێت؟
(بۆ نموونە: HTML، XML، PDF) - ئایا گۆڤارەکە هیچ زانیاریەک دەربارەی پێوەرەکانی بەکارهێنان یان ئاماژەپێدان دابین دەکات؟
ئایا بڵاوکەرەوە ئەندامی دامەزراوەیەکی ناسراوی بوارەکەیە؟
- ئایا لەئێستادا ئەندامی لیژنەی ئاکاری بڵاوکردنەوەن و شوێن ڕێنماییەکانی دەکەون؟
(COPE) - ئەگەر گۆڤارەکە دەستگڕاگەیشتنی کراوەیە، ئایا لە پێرستی گۆڤارە دەستڕاگەیشتن کراوەکاندا تۆمارکراوە؟
(DOAJ) - ئەگەر بڵاوکەرەوە هەڵبژاردەی دەستڕاگەیشتنی کراوە پێشکەش بکات، ئایا لە ئێستادا ئەندامی کۆمەڵەی بڵاوکەرەوە زانستییەکانی دەستڕاگەیشتنی کراوە یە؟
(OASPA) - ئایا گۆڤارەکە لە یەکێک لە پلاتفۆرمەکانی گۆڤارە ئۆنلاینەکان لە (بۆ گۆڤارە بڵاوکراوەکان لە بەنگلادیش، نیپاڵ، سریلانکا، ئەمریکای ناوەڕاست و مەنگۆلیا) یان لە پلاتفۆرمی گۆڤارە ئۆنلاینەکانی ئەفریقا پێشکەش دەکرێت؟
(AJOL، بۆ گۆڤارەکانی ئەفریقا) INASP - ئەگەر گۆڤارەکە دەستڕاگەیشتنی کراوە بێت، ئایا لە (بۆ گۆڤارە زانستیەکانی ئەمریکای لاتین) پێشکەش دەکرێت؟
Scielo - ئەگەر گۆڤارەکە دەستڕاگەیشتنی کراوە بێت، ئایا لە پێڕست کراوە (بۆ ئەو گۆڤارانەی کە لە ئەمریکای لاتین، کاریبی، ئیسپانیا و پورتوگال بڵاودەکرێنەوە)؟
Latindex - ئەگەر گۆڤارەکە دەستڕاگەیشتنی کراوە بێت، ئایا لە پێڕست کراوە (بۆ ئەو گۆڤارانەی کە لە ئەمریکای لاتین، کاریبی، ئیسپانیا و پورتوگال بڵاودەکرێنەوە)؟
Redalyc - ئایا بڵاوکەرەوە لە هەمان کاتدا ئەندامی کۆمەڵەیەکی پیشەگەری دیکەشە؟
ئەگەر توانیویتە لە زۆرینەی یان هەموو بڕگەکانی لیستەکە دڵنیا ببیتەوە
لیستی پشکنینەکە تەواو بکە و دەستنووسەکەت پێشکەش بکە تەنها لەو کاتەی کە بتوانیت وەڵامی ‘بەڵێ’ بدەیتەوە بۆ زۆربەی یان هەموو ئەو پرسیارانەی سەرەوە
ڕەنگە لیستی پشکنین بۆ گۆڤارەکان وەشانی زمانی ئینگلیزی هەموار بکرێتەوە. وەرگێڕانی لیستی پشکنینی ئینگلیزی لەلایەن خۆبەخشەکانەوە کراوە و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی جیاوازی
سوپاسی محەمەد جەزا نوری دەکەین بۆ وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە لە بەرواری ١٠/٧/٢٠٢٥