ئایا توێژینەوەکەت پێشکەش بە دەزگایەکی بڵاوکردنەوەی متمانەپێکراو دەکەیت؟
چۆن دڵنیا دەبیت لەوەی ئەو دەزگای بڵاوکردنەوەیەی ڕەچاوی دەکەیت گونجاوە بۆ توێژینەوەکەت؟
- توێژینەوەی زیاتر لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەکرێتەوە
- هەفتانە دەزگای بڵاوکەرەوەی نوێ دەستبەکاردەبن
- زۆرێک لە توێژەران نیگەرانییان هەیە سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی تاڵانکاری
- دۆزینەوەی ڕێنمایی نوێ دەکرێت دژوار بێت لە کاتی هەڵبژاردنی دەزگای بڵاوکردنەوە
ئەم لیستە وەک سەرچاوە بەکاربهێنە بۆ ئەو دەزگای بڵاوکردنەوەیەی هەڵتبژاردوە بۆ پشکنینی ئەوەی متمانەپێکراوە یان نا
- ئایا پێشتر هیچ کتێبێک یان بەشێكی بەرهەمی ئەم دەزگای بڵاوکردنەوەیەت خوێندووەتەوە؟
- ئایا دۆزینەوەی نوێترین کتێبە دەرچووەکانی دەزگای بڵاوکردنەوەکە ئاسانە؟
- ئایا روونە کە چۆن کتێبەکان بڵاودەکەنەوە؟
- ئایا دەتوانیت بزانیت کە کتێبەکان بە چ جۆرێک بەردەست دەبن وە لە چ ئاستی نرخێکدا؟ (بۆ نموونە: کتێبی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین یان دەستگەیشتنی کراوە یاخود چاپکردن بە بەرگی نەرم یاخود بەرگی ڕەق)
- ئایا دەستکاریکەرە ئەکادیمیەکان پێشینەی سەلمێندراویان هەیە لە بوارەکەی تۆدا؟
- ئایا دەتوانیت بە ئاسانی دەزگای بڵاوکەرەوەکە بناسیتەوە و پەیوەندیان پێوە بکەیت؟
- ئایا ناوی دەزگای بڵاوکردنەوەکە بە ڕوونی لە بەشی پێشەوەی کتێبەکە و لە ماڵپەڕەکەدا ئاماژەی پێکراوە؟
- دەتوانیت پەیوەندی بە دەزگای بڵاوکردنەوەکە بکەیت بە تەلەفۆن و ئیمەیڵ و پۆست؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوەکە لە ماڵپەڕەکەیدا بە ڕوونی ئاماژە بە جۆری پێداچوونەوە ئەکادیمییەکە (Peer-Review) دەکات کە بەکاری دەهێنێت؟
- ئایا پێداچوونەوە ئەکادیمییەکە لەلایەن دەستەیەکی سەرنوسەری پسپۆڕەوە پێشکەش دەکات یان لەلایەن پێداچوونەوەکارانی سەربەخۆ/دەرەکی لە بوارەکەتدا؟
بەدوای زانیاریدا بگەڕێ دەربارەی ئەم خزمەتگوزاری یان تێچووانەی خوارەوە
- ئایا کارەکەت لە بنکەدراوەیەکی (داتابەیسێکی) ئاسان دۆزراوەدا پێرست/ئەرشیف دەکرێت؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوەکە دڵنیایی لە ئەرشیفکردنی درێژخایەن و پاراستنی بڵاوکراوە دیجیتاڵییەکان دەدات بۆ نمونە: لە ڕێگەی یاخود ؟ (Open Access)
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوەکە ناسێنەری دیجیتاڵیی هەمیشەیی بەکاردەهێنێت بۆ کتێب و/یان بەشەکان؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوەکە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن پشتگیری داراییان دەکرێت؟
- ڕوونە کە ئایا کرێ لە نووسەران وەردەگیرێت یان نا؟
- ئەگەر کرێ هەبێت، ئایا ماڵپەڕی دەزگای بڵاوکردنەوەکە ئاماژە بە بڕ و جۆری دراو دەدات؟ ڕوونیدەکاتەوە کە ئەم کرێیانە بۆ چین و کەی وەردەگیرێن؟
- ئایا ماڵپەڕی دەزگای بڵاوکردنەوەکە ڕوونکردنەوە دەدات کە چاوپۆشیکردن لە کرێیەکان بەردەستە یان نا؟ وە چۆن خۆت بپاڵێویت بۆ چاوپۆشیکردن لە کرێیەکان؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوەکە ڕێنمایی ڕوونی هەیە بۆ نوسەران؟
- بۆ کتێبە دەستڕاگەیشتنە کراوەکان(Open Access)، ئایا بڵاوکەرەوە سیاسەتی ڕوونی مۆڵەتی هەیە؟ ئایا مۆڵەتی پەسەندکراو هەیە؟ ئایا بارودۆخی تایبەتیان هەیە بەپێی پێداویستییەکانی نووسەر؟ ئایا وردەکاریەکانی
- مۆڵەت لە هەموو بڵاوکراوەکاندا دراوە؟ ئایا کتێبەکەی تۆ یەکسەر دەستڕاگەیشتنی کراوە دەبێت لە ساتی بڵاوکردنەوەیدا؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوە ڕێگەت پێدەدات مافی خاوەنداریەتی کارەکەت هەڵبگریت؟ ئایا ڕێگەت پێدەدات وەشانێکی ئەلیکترۆنی کتێبەکەت یان بەشەکەت هاوبەشی پێبکەیت لەگەڵ کۆگایەکی دامەزراوەییدا؟ لە ژێر چ مەرجێکدا؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوە ڕوونە سەبارەت بە گرێبەست و ڕێکەوتنەکانی پشکی داهاتی نووسەر، (گەر جێبەجێدەبێت)؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوە سیاسەتی ڕوونی هەیە سەبارەت بە ئەگەری هەبوونی بەرژەوەندی نێوان نووسەران و دەستکاریکەران و پێداچوونەوەکاران؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوە ڕوونە دەربارەی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو بە نووسەران، وەکو دەستکاریکردن و خستنەبازاڕ و بەڕێوەبردنی پشتگیریکردنی مافەکان؟
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوەکە ڕوونە سەبارەت بە پێدانی زانیاری دەربارەی بەدەستکەوتن و بەکارهێنانی کتێبەکەت ؟
هەندێک شتی دیکە کە لەوانەیە حەزبکەیت بیپشکنیت
- ئایا دەزگای بڵاوکردنەوەکە لەئێستادا ئەندامی لیژنەی ئاکاری بڵاوکردنەوەن و شوێن ڕێنماییەکانی دەکەون؟
(COPE) - ئەگەر کتێبەکە بە دەستگڕاگەیشتنی کراوە بڵاوبکرێتەوە، ئایا لە پێرستی کتێبە دەستڕاگەیشتن کراوەکاندا تۆمارکراوە؟
(DOAB) - ئەگەر دەزگای بڵاوکردنەوەکە هەڵبژاردەی دەستڕاگەیشتنی کراوە پێشکەش بکات، ئایا لە ئێستادا ئەندامی کۆمەڵەی بڵاوکەرەوە زانستییەکانی دەستڕاگەیشتنی کراوە یە؟
(OASPA) - ئەگەر دەزگای بڵاوکردنەوەکە دەستڕاگەیشتنی کراوە بێت، ئایا لە (بۆ کتێبە زانستیەکانی ئەمریکای لاتین) پێشکەش دەکرێت؟
Scielo - ئایا بڵاوکەرەوە لە هەمان کاتدا ئەندامی کۆمەڵەیەکی پیشەگەری دیکەشە؟
ئەگەر توانیویتە لە زۆرینەی یان هەموو بڕگەکانی لیستەکە دڵنیا ببیتەوە.
لیستی پشکنینەکە تەواو بکە و دەستنووسەکەت پێشکەش بکە تەنها لەو کاتەی کە بتوانیت وەڵامی ‘بەڵێ’ بدەیتەوە بۆ زۆربەی یان هەموو ئەو پرسیارانەی سەرەوە.
ئەم لیستی پشکنینە بۆ کتێب و بەشەکان کۆتا وەشانی زمانی ئینگلیزییە وە ڕەنگە لە داهاتودا هەموار بکرێتەوە. وەرگێڕانی لیستی پشکنینی ئینگلیزی لەلایەن خۆبەخشەکانەوە کراوە و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی جیاوازی. ئەم وەشانە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ نوێکراوەتەوە.
سوپاسی محەمەد جەزا نوری دەکەین بۆ وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە لە بەرواری ١٠/٧/٢٠٢٥